plus4
berî 49 deqîqe
ئەمساڵ عێراق ٦٥ ترلیۆن دینار کورت هێنانی هەیە.
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،بودجەی گشتی پێشبینیکراوی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو ٢٠٠ ترلیۆن دینارە.
هاوکات ئیخڵاس دڵێمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق راگەیاند پێشبینی دەکرێت لە بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو بڕی ٦٥ ترلیۆن دینار کورت هێنان دروست ببێت.
ئەوەشی خستەڕوو ئەم کورتهێنانە بەپێشبنی نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٦٠ بۆ ٧٠ دۆلار دیاریکراوە.




