
plus4
پێش ٢ مانگ
ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتی سوریا (پهیهده) له نوێترین چاوپێكهوتندا ڕایگهیاندوه : لەکاتێکدا هەوڵ هەیە بۆ رێکخستنی پڕۆسەیەکی دانوستانی بەردەوام لە نێوان حکومەتی کاتی دیمەشق و هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده)، بەڵام تورکیا چالاکانە کاردەکات بۆ تێکدانی هەر پێشکەوتنێک لهوبارهیهوه تورکیا تۆمەتبار دهكات بە تێکدانی دیالۆگی نێوان ئیدارەی تازە پێکهێنراوی سوریا و ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەروەها تیشکی خستە سەر چڕبونەوەی چالاکییە سەربازییەکانی تورکیا لە نزیک بەنداوی تشرین و قەرەقۆزاک.
باسی لهوهشكرد هەڵوێستی تورکیا تا ئێستاش ڕەگ و ڕیشەی ههیه و كه پێكهاتوه له "کورد-فۆبیا"، کە سەرەڕای چەندین ساڵ لە ململانێ، بوەتە هۆی دوبارەبونەوەی دوژمنایەتی، سهرهڕای ئهوهش "ئێمە هەرگیز دوژمنایەتیمان لەگەڵ تورکیا نەویستوە، بەڵام ئەوان بەردەوامن لە هێرشکردنە سەرمان و ئێمەش ناچارین بەرگری لە خۆمان بکەین