
plus4
پێش ٢ مانگ
دوای پۆستێكی پڵەس فۆڕ كە تیایدا (بەختیار سەعید)، ڕۆژنامەنووسی نزیك لەپارتی، ستایشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات لەبەرامبەر دروستكردنی پەیكەرێك بۆ هونەرمەندی گەورە شكور خەیات، كوڕێكی هونەرمەندی ڕەوانشاد شكور خەیات، لەكۆمێنتێكیدا بۆ پڵەس فۆڕ دەڵێت: یەكێتی خۆی بە خاوەنی كەركوك دەزانێت.
سەرخێڵ شكور خەیات، كوڕی بچوكی هونەرمەندی كۆچكردوو شكور خەیاتە، سوپاسی یەكێتی دەكات و دەڵێت: لەپای ئەم كارەی بۆ باوكی منیان ئەنجامدا، دەركەوت كە یەكێـی بەڕاستی خۆی بەخاوەنی كەركوك دەزانێت.
سەرخیڵ لەكۆمێنتەكەیدا بۆ پڵەس فۆڕ دەڵێت: ڕەوانشادی باوكمان موڵكی هەموو كوردە، زۆر سوپاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مەڵبەندی 2ی كەركوك و زۆر بەڕێز كاك (ئاسۆ مامەند) ئەكەین كە وەفاداربوون بەرامبەر هونەرەكەی و خزمەتكردنی بەهونەری كوردی.
لەكۆتاییشدا دەڵێت: ئەوە نیشانەی ئەوەیە كە یەكێتی خۆی بە خاوەنی كەركوك ئەزانێت.