تەندروستی کەرکوک
plus4
پێش ٢ مانگ

مەحمود جومەرد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەرکوکی فێرکاری رایگەیاند، تێمێکی پزیکشی نەخۆخشخانەکە توانیان کەسێک لەمردن رزگاربکەن.

وتیشی ئەو کەسە تەقەی لێکربوو و فیشەک بەر سنگ و سكی کەوتبوو، بەڵام بەهەوڵی کاردرانی نەخۆخشخانەکە لەمردن رزگارکراوە.

لەلایەکی دیکەوە بەپێی وتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە ، تیمە پزیشکییەکانیان بەهەمان شێوە منداڵێکیان لە مردن رزگارکردووە کە تووشی روداوێکی قورسی هاتوچۆ بوو.