plus4
پێش ٢ ساڵ
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی حوزەیران، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیوندای تۆکسۆن لە گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر لە نزیک بارەگای حیزبی سازمانی خەباتی ئێران، کەسێک بریندار بوو.
بە گوێرەی زانیارییەکان، بریندارەکە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە و ناوی (ئەکبەر سەفەر ئەڵماس)ە و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و، لەدایکبووی 1973یە و ئەندامی حیزبی سازمانی خەباتی ئێرانە.