]hua
plus4
پێش ٢ ساڵ

 

دژەتیرۆری عێراق بەهەماهەنگی لەگەڵ هەردوو دەزگای دژەتیرۆری سلێمانی و هەولێر ژمارەیەك سەركردەی دیاری داعشیان دەستگیركرد، لەراگەیاندراوێكیشدا دەڵێت " ئەم سەركەوتنانە بەرهەمی كاری هاوبەشی و پێكەوەییە ."

 

دەستگیركراوەكان بریتین لە:

 

1/ ئەبو محەمەد، بەرپرسی مەلەفی كوژرا و دەستگیركراوانی ناوچەی دیجلە ( سەڵاحەدین و شرگات ).

 

2/ تیرۆریست ( م.ع ) یەكێك لەداواكراوە سەرەكییەكان كە پۆستێكی باڵای لەنێو گروپەكەدا هەیە و نیشتەجێی هەولێر بوو، بەهەماهەنگی لەگەڵ دژەتیرۆری هەولێر دەستگیركرا.

 

3/ یاریدەدەری ئەمیری سەربازی ناوچەی فەلاحات - فەلوجە ناسراو بە ( ئەبو ئایە ) بەهەماهەنگی لەگەڵ دژەتیرۆری هەولێر دەستگیركرا.

 

4/ بەرپرسی حەشارگەكانی ناوچەی زەوبەع لەباشوری عێراق، بەهەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی دەستگیركرا.

 

5/ تیرۆرست ( ئەبو فەهد ) ئەنجامدەری تەقینەوەكەی باكوری بابل بەهەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی دەستگیركرا.

 

6/ تیرۆرست ( ر.ر ) كە لەسەربازگەكانی ویلایەتی فەلوجە كاری دەكرد دەستگیركرا.