موچەی فەرمانبەران
plus4
پێش 18 کاتژمێر

وەزارەتی دارایی عێراق ڕێکارەکانی خەرج کردنی پارەی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی تەواوکرد.

سەرچاوەیەک لەئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە دڵنیاییدا کە سەرجەم ڕێکارەکان تەواوبوون و نووسراو بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق کراوەو بڕی 958 ملیار دیناری مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی حکومەتی کوردستان، بڕیاریشە لەنزیکترین کاتدا دەست بەدابەشکردنی مووچە بکرێت.

بڕیاریشە لەماوەی کەمتر لە 15 ڕۆژی داهاتوودا، پارەی مووچەی مانگی 2ی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجبکرێت.