ئاوات
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ مانگ

 

وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەغدا كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییان سەبارەت بەئەنجامی كۆبوونەوە بەردەوامەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوویان لەگەڵ وەفدی عێراقی خستەڕوو.
 
لەوبارەیەوە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ئەنجامەكان دڵخۆشكەرن و ڕێككەوتنی ئەرێنی و بە بنبەست گەیشتوو ئەنجامدرا.
 
ئاوات شێخ جەناب: كۆبوونەوەكانی نێوانمان بە خێر شكانەوەو لەگەڵ حكومەتی بەغدا بەتەواوی ڕێككەوتین.
 
ئاوات شێخ جەناب: لە سبەی و دوو سبەیەوە بەفەرمی دەست بەدابەشكردنی مووچە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكرێت.
 
ئاوات شێخ جەناب: كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ ساڵی 2025 تەواو بوو، بەشێوەیەكی یەكجاری چارەسەر كرا.
 
ئاوات شێخ جەناب: ڕێككەوتووین ئەمساڵ بەبێ هیچ كێشەیەك مووچەی مووچەخۆران خەرج بكرێت.
 
ئاوات شێخ جەناب: ئیتر لەمەولا دابەشكردنی مووچە نابێت بەهەواڵ.