![مظلوم عبدى](/upload/677ef74193f6d.jpg)
plus4
پێش ڕۆژێک
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، کورد لە سوریا داوای حکومەت و پەرلەمانی سەربەخۆ ناکات ، تەنها دەیانەوێت لە چوارچێوەی سوریا وەکو وڵاتێکی نا مەرکەزی کاروبارەکانیان بەڕێوەببەن و خۆیان ناوچەکانیان خۆیان بەڕێوە ببەن.
فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیایەکی ئەمریکی، رایگەیاندوە لەم دواییانەدا چاوی بە ئەحمەد شــ..ــەرع، سەرۆک کۆماری سووریا بۆ قۆناغی راگوزەر کەوتووە و گفتۆگۆکانیان بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری تایبەت داهاتووی سووریا لەنێویشیدا پرسی داهاتووی کورد.
ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا دانوستان لە نێوان ئەحمەد شــ...ــەرع و هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکرێت و هەڵوێستیشیان بە گوێرەی ئەنجامی دانوستانەکانیان دەبێت.
رونیشیکدوەتەوە، وڵاتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی دا۱۱عــ.ـــش وەک ئەمریکاو بەریتانیا و فەڕەنسا نێوەندگیری لەنێوان هەسەدە و دەسەڵاتدارانی ئێستای دیمەشق دەکەن و وەکو کورد پێیان باشە سوریا وڵاتێکی یەکپارچە بێت و خاوەنی حکومەتێکی ناوەندی بێت لە دیمەشقی پایتەخت.
ئەوەشی دووپاتکردوەتەوە، کوردانی سووریا نایانەوێت لە سوریا جیاببنەوە یاخود هاوشێوەی هەرێمی کوردستان حکومەت و پەرلەمانی سەربەخۆ دابمەزرێنن، گەلی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا داواکارییان ئەوەیە کە کاروبارە ئیداری و ناوخۆییەکانی خۆیان لە چوارچێوەی سوریایەکی نامەرکەزی بەڕێوەببەن.
لەبارەی بەداهاتووی هەسەدەو ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی ، مەزڵوم عەبدی ئاشکرایکرد خواستی ئەوان ئەوەیە کە هەسەدە بەشێک بێت لە وەزارەتی بەرگری سوریا و لەوبارەیەشەوە پێشنیازیان ئاڕاستەی دیمەشق کردووە و چاوەڕێی وەڵامی ئەو پێشنیازە دەکەن.