کەمپ
plus4
پێش هەفتەیەک

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند 2833 خێزان لە کەمپی هۆڵەوە گواستراونەتەوە بۆ کەمپی جەدعە لە موسڵ .

کەریم نوری بریکاری کارگێڕی وەزارەتی کۆچ و کۆجبەران بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، ئەو خێزانانە لە رێی سەنتەرێکی تایبەتمەندەوە کار لەسەر ئامادەکردن و گەڕانەوەو تێکەڵکردنیان دەکەن بە کۆمەڵکا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، سەرجەم ئەوانەی گەڕێندراونەتەوە هیچ بەڵگەیەک لەسەر تێوەگلانیان نییە بەتاوان و تــ.ــیرۆرو لەڕێی گرتنەبەری رێوشوێنی توندی ئەمنیەوە لێکۆڵینەوە لە ناسنامەکایان کراوە.