مووجه
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ ڕۆژ

پەرلەمانتار سۆران عومەر، ئاشکرایکرد: مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان کێشەی بۆ دروستبووە، بەهۆی ئەوەی ناوی سەرجەم ئەو خانەنشینانەی سەروو 60 ساڵن لە لیستی مووچە دەرهێندراوە.

 

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: وەزارەتی دارایی عێراق بەڵێنی ناردنی تەواوی بڕە پارەی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێمی داوە کە نزیکەی 950 ملیار دینارە.

 

ڕوونیشیکردەوە: ئەوەی لەئێستادا هەیە ئەو ڕێککەوتنێک نییە تا وەک ڕێککەوتنی بە بنبەست گەیشتووی تەواوی ئەمساڵ بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابنرێت، بەڵکو پێویستە بابەتی مووچە بۆ ساڵێکی تەواو یەکلایی بکرێتەوە، چوونکە لەکۆتاییدا تەنها هاووڵاتیان و مووچەخۆران باجی گرفتەکان دەدەن.

 

وتیشی: بۆ ئەم مانگە مووچە دێت، بەڵام بۆ مانگەكانی تر تەوتین كردن دەبێتە مەرج و پێوەر بۆ ناردنی پارەی مووچە.