
plus4
پێش ٢ مانگ
وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە ئەو هەواڵانەی باسی ئەوە دەکەن گوایە تەیف سامی وەزیری دارایی کۆبونەوەکانی لەگەل وەفدی هەرێم بەجێهیشتووە دوورە لەراستییەوە.
دەشڵێت: وەزیری دارایی لەکۆبونەوەکان بەشداریکردووەو هەوڵدەدرێت بگەنە چارەسەرێکی دادپەروەرانە.
وەزارەتی دارایی تەئکید دەکاتەوە، کاری لیژنە هاوبەشەکان لەبەیانی ئەمڕۆوە تا ئەم درەنگانی شەوە بەردەوامەو وردبینی بۆ داتای موچەخۆرانی خانەنشینی مەدەنی و گرێبەستەکان و تۆڕی کۆمەڵایەتی دەکەن بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی تەندروست خەرجبکریت