plus4
پێش ٢ ساڵ
عالیە نوسەییف ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی قانون لەدادگای باڵای فیدراڵی سكاڵای تۆماركرد وداوا دەكات بەتۆمەتی پابەندنەبونی بە ماددەی 94ی دەستوری عێراق، كە ئامادەنین بڕیارەكانی دادگای بالای فیدراڵی سەبارەت بە یاسای نەوت و گاز جێبەجێ بكەن، ئەو حزبە هەڵبوەشێتەوە.
داواشیكردووە كاندیدەكانی پارتی بۆ سەرۆك كۆمار و پۆستەكانی دیكەی عێراق رەتبكرێتەوە.
پارتی دیموكراتی كوردستان ساڵی 1946 دامەزراوە، خاوەن زۆرترین كورسییە لەپەرلەمانی كوردستان و 31 كورسی لەپەرلەمانی عێراقیش هەیە.