راكان جبوريييي
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش مانگێک

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی كانونی دووەم، دادگای قەزای كارگێڕی سكاڵایەكی راكان جبوری دژی هەڵبژاردنی رێبوار تەها وەك پارێزگاری كەركوك و جێگرەكەی، رەتكردەوە.

 

 

سەرچاوەیەكی ئاگادار كە ئامادەی دانیشتنەكە بوە بە plus4ی راگەیاند: سكاڵاكەی ئەمڕۆی راكان جبوری دژی دانیشتنی هەڵبژاردنی رێبوار تەها بەپارێزگاری كەركوك بوە، دادگا لەوەڵامدا پێی وتووە، تەواوی دانیشتنەكە یاسایی بوە و داواكەی رەتكردووەتەوە.

 

رۆژی 22ی ئەم مانگە، بەهەمان شێوە دادگای قەزای كارگێڕی داوایەكی دیكەی راكان جبوری دژی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا رەتكردەوە، هەروەك سكاڵاكانی سەوسەن جەدوع و سەلوە مەفرەجی و ئەحمەد عەبدولواحید حەمدانیشی رەتكردووەتەوە.

 

لەئێستادا راكان جبوری و جبهەی توركمانی جارێكیتر بڕیارەكەی دادگای كارگێڕیان تەمییز كردووەتەوە، پارتی دیموكراتی كوردستانیش لەراگەیاندراوێكدا پشتگیری بۆ ئەو دوو لایەنە دووپاتكردەوە كە دژی رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك وەستاونەتەوە.

 

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، هەر لەسەرەتاوە سكاڵاكەی لەدژی پارێزگارە كوردەكە لەلایەن دادگاوە رەتكرایەوە چونكە لەروی یاساییەوە رێوشوێنەكانیان ناتواو ئەنجام دابوو.