سؤران عومةر
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش مانگێک

سۆران عومەر؛ پەرلەمانتاری عێراق کەمێک بەر لەئێستا ڕایگەیاند: داوام لەوەزارەتی دارایی عێراق کرد کاتێک لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەساڵی 2025 کێشەی تێدا نامێنێت، لیستەکان ڕەوانەی هەردوو بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین بکات بەمەبەستی تەوتین کردن.

ئاشکراشیکرد کە وەزارەتی دارایی لەڕۆژی 2025/1/20 بەنووسراوی ژمارە 268 وەڵامی هەردوو بانکی ڕەشیدو ڕافیدەینی هاوپێچ کردووە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە بانکی ڕەشید بەنووسراوێکی تر لەڕۆژی 2025/1/19 ئامادەیی تەواوی دەربڕیوە بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و چاوەڕێین گرێبەستی نێوان بانکەکەمان و فەرمانگەکانی پەیوەندیدار بکرێت، کاتێک 6 زانیاری فەرمانبەرمان پێ بگات لەڕێی ئەپێکی تایبەت بە بانکەوە لەموبایلەوە کارتی بانکی تەوتین کارادەکرێت.

 

دەشڵێت: بۆ دابەشکردنی مووچەش، مووچەخۆران دەتوانن لەڕێی سەرجەم لقەکانی بانکە ئەهلییەکان و دەروازەکانەوە مووچەکانیان وەربگرن.

 

سۆران عومەر دەڵێت: بانکی ڕافیدەینیش بەنووسراوێک لەڕۆژی 2025/1/19 ئامادەیی دەربڕیوە بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دەرکردنی ماستەرکارتی جیهانی و کارتی ناوخۆیی و وەرگرتنی مووچە لەڕێی بانکە ئەهلییە ڕێگەپێدراوەکانەوە.