كامةران
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش مانگێک

کامەران عەلی بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لەکەرکوک ئاگاداری هۆبەو باخچەو ناوەندەکانی خوێندنی تایبەت بە مووچە خۆرانی خوێندنی کوردی دەکاتەوە، ئەوانەی خاڵی سێیەمی تایبەت بە خانەنشینی دەیانگرێتەوە، کەس و کاری پلە یەک و دووی شەهیدو زیندانی سیاسی و فەسڵکراوی سیاسیان هەیە، لەگەڵ ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەی ئیمتیازاتی زیندانیکراوو راگیراوی سیاسی دەیانگرێتەوە، کاتژمێر 9ی بەیانی رۆژی پێنجشەممە 30ی کانونی دووەم، خۆیان بگەیەننە دیوانی پەروەردەو بەڵگەنامەو وێنەو پشتگیری قوتابخانەکەیان پێبێت بەمەبەستی درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینکردنیان بۆ 65 ساڵ بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن لەسڕینەوەی ناوەکانیان لەلیستی موچە.