
plus4
پێش مانگێک
کۆمپانیا دیپ سیک (DeepSeek) چینی کە بارەگاکەی لە شاری هانغ تشۆیە بۆ زانیاری دەست کرد AI لە گەڵ یەکەم دەرکەوتنی لە بازاڕەکانی جیهان بوە هۆی کارەسات بۆ کۆمپانیا ئەمریکیەکان لەو بواری زانیاری دەست کرد .
کۆمپانیای دیپ سیک دووساڵ لەمەو پێش لە لایەن ليان ونغ فنغی تەمەن ٣٩ ساڵ دامەزراوە بۆ داهێنانی تازەو پێشکەوتو بە نرخێکی هەرزان و گونجاو بە جۆرێک کە تێچوی هەر ئامێرێکی ٥٪ نرخی ئامێری کۆمپانیا ئەمرکیەکانە لە بواری زانیاری دەستکرد ، بە مەش کێشەیەکی گەورەی بۆ کۆمپانیا ئەمریکیەکان دروست کردووە بە تایبەت کۆمپانیا تشات جي بي تي ChatGPT. کە
تێجوی هەر ئامێرێکی زیاد لە ١٠٠ ملیۆن دۆلارە ئەمە لە کاتێدا نرخی کۆمپانیا چینیەک تەنها ٥ ملیۆن دۆلارە
ئەمەش وای لە ترامپ کرد دان بە مەترسی گەورە بنێت و بە زەنگی ئاگادار کردنەوە بۆ ئابوری ئەمریکا وەسفی بکات بە شێوەیەک تەنها لە یەک رۆژدا بازاڕەکانی تەکنەلۆجیای ئەمریکا یەک ترلیۆن دۆلارزیانی بەرکەوێت ، دەست باڵایی چین مسۆگەر بکات لەو بوارە .