plus4
پێش ٢ ساڵ
دوای نزيکەی هەشت مانگ لەدەستگیرکردنی لەلایەن ئاسایشی نشتیمانی عێراقەوە، مەسعود زەنگەنە ئازادکرا.
سەوسەن سابیر پارێزەرەکەی مەسعود زەنگەنە بە plus4ی راگەیاند: مەسعود زەنگەنە 21 دۆسیەی یاسایی لەسەربوو، زۆربەی سکاڵاکانیش لەلایەن فەرماندەو ئەفسەرو لایەنە حکومیەکانەوە تۆمارکرابوو، 48 دانشتنی دادگا لەسەر دۆسیەکان ئەنجامدرا.
وتیشی، توانیمان بە بەڵگە هەموو تۆمەتەکان رەتبکەینەوە دواجار بێ تاوانی مەسعود زەنگەنەمان بۆ دادگا سەلماندو بڕیاری ئازادکردنی درا.
مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، مەسعود زەنگەنە لەلایەن هێزێکی ئاسایشی نشتیمانی عێراقەوە لەگەڕەکی ئەڵماس بەبرینداری دەستگیرکرا و لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنیشی، دوو کارمەندی هێزەکە برینداربوون.
مەسعود زەنگەنە تۆمەتبارکرابوو بە بەڕێوەبەردنی تۆڕێکی گەورەی ئەلیکترۆنی بۆ کێچەڵکردن بە کەسایەتی و ئەفسەرانی کەرکوک بەرانبەر وەرگرتنی پارە.
پارێزەر سەوسەن سابیر و مەسعود زەنگەنە لەکۆتا رۆژی دادگاییکردندا