ترامب و سوريا
plus4
پێش مانگێک

دەستەی پەخشی فەرمی ئیسرائیل ئاشکرایکرد، بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی پەیامێکیان بە هاوتا ئیسرائیلییەکان داوە کە دۆناڵد تڕەمپ بەنیازە هەزاران سەربازی ئەمریکا لەسوریا ( باکوری رۆژهەڵاتی سوریا ) بکشێنێتەوە.

 

رونشیکردووەتەوە، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەسوریا جێی نیگەرانی تەل ئەبیبە، چونکە پێشبینی دەکەن ئەو پڕۆسەیە کاریگەری لەهێزە کوردییەکان بکات.

 

لەچەند رۆژی رابردوودا رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردووەتەوە، نزیکەی دوو هەزار سەرباز لەرۆژهەڵاتی سوریا ماون، بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزە کوردییەکان لەئەرکدان بۆ رێگری لەگەڕانەوەو سەرهەڵدانەوەی د١١عش، بەڵام لەئێستادا چارەنوسی مانەوەی ئەو هێزە نادیارە.

 

لەساتەوەختی روخانی رۆژێمەکەی ئەسەدو پێشڕەوی دەستەی تەحریر شام بەرەو دیمەشق، ئەو کات تڕەمپ لەسۆشیال میدیاوە پەیامێکی بڵاوکردەوە کە پێویستە سوپای ئەمریکا لەدەرەوەی ئەو ململانێیانەی سوریا بێت.

 

ساڵی 2018 دۆنالد تڕەمپ لەخولی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیدا هەوڵیدا هێزەکانی وەڵاتەکەی لەسوریا بکشێنێتەوە، بەهۆیەوە جیم ماتیس وەزیری پێشوتر هەڵوێستی وەرگرت و دەستی لەکارکێشایەوە.