روداوی هاتوچۆ
plus4
پێش ٢ مانگ

لەدەروازەی عەرعەر بەهۆی روداوێکی هاتووچۆوە، دوو عومرەکاری کورد گیانی لەدەستداوە.

بەپیی زانیارییەکان تائێستا دوو عومرەکاری کوردی خەڵکی چەمچەماڵ گیانیان لەدەستداوەو١٢ ی دیکەش بریندارن.

شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە خەڵکی کەرکوکەو بەسەختی بریندار بوە.

هەر لەو بارەیەوە کاروان ستونی وتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان دەڵێت: لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچوو لە سنوری سعودیە لە نێوان پاسێکی عومرەکاران و ئۆتۆمبیلێکی دیکەدا تاوەکوو ئێستا یەک عومڕەکاری کوردستان بە داخەوە گیانی لە دەستداوە و ژمارەیەکیش بریندارن.