ترامپ
plus4
پێش 3 مانگ

وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا رایگەیاند: لەم رۆوە ٢٥ کانونی دووەم ٢٠٢٥ بە بڕیاری کارگێری دۆناڵد ترامپ ناوی کەنداوی مەکسیک کە دەکەوێتە باشوری ئەمریکا لەسەر سنور لە گەڵ مەکسیک دەبێتە کەنداوی ئەمریکا ، ئەمەش بۆ دەرخستنی گەورەی ئەمریکا لە ئیدارەی نوێدا .لای خۆشیەوە سەرۆکی مەکسیک نیگەرانی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر ئەم بڕیارەی ترامپ دەربڕی و وتی ئەو کەنداوە هەر لە ژێر ناوی کەنداوی مەکسیک دەمێنێتەوە لای ئێمەو سەرجەم ووڵاتانی جئهان.

وەزارەتی دەرەوە ئاماژەشی بەوەدا کە ترامپ بڕیاری راگرتنی هەموو جۆرە هاوکاریە داراییە دەرەکییەکانی ئەمریکای داوە بۆ ئەو ووڵات و رێکخراوانەی کە پێشتر کۆمەک دەکران لە لایەن ئیدارەکانی پێشوی ئەمریکاوە لەوانەش ئۆکرانیا ، هاوکاریەکان تەنها بەردەوام دەبن بۆ وڵاتانی میسرو ئیسرائیل .