
plus4
پێش ٢ مانگ
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازیکرد لە شێخ وەسفی عاسی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و محەمەد ئیبراهیم حافز سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و یاریدەدەری تەکنیکی قاسم ئیبراهیم حافز.
لە دیدارەکەدا باس لە هەوڵەکانی ئیدارە و ئەنجومەنی پارێزگا و پەرۆشییان بۆ دابینکردن و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان کرا.
هاوکات هەمووان جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی کارکردنی پێکەوەیی وەك یەک تیم بۆ خزمەتکردنی کەرکوک و دانیشتوانەکەی ، بە شێوەیەک کە هاوبەشی و هاوکاری پێكەوەیی لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی تۆکمەتر بکات .