
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 مانگ
محەمەد جواد زەریف جێگری سەرۆکی ئێران رایگەیاند، حكومەتی ئێران فشاركانی بۆ پۆشینی جلوبەرگی ئاینی کەمکردوەتەوەو لەئێستادا فشارەکانی بۆ سەر ژنان سەبارەت بە سەرپۆشی نەهێشتووە.
وتیشی، لەئێستادا لەشەقام و کوچەو کۆڵانەکانی تاران ژنانت بەرچاوئەکەوێت کە سەرپۆشیان نەکردووە و باڵا پۆش نین.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، هەرچەندە ئەوە کارێکی نایاساییە، بەڵام حكومەتی ئێران بڕیاریداوە كە فشار لەو خانمانە نەکات.
جێگری سەرۆک کۆماری ئێران ئاشکراشیکرد، بڕیارەكە بە هەوڵی مەسعود پزیشكیان بووە، لەگەڵ ئەوەش رەزامەندی گەورە بەرپرسانی ئێرانیش وەرگیراوە.