plus4
berî 1 salê
محەمەد شیاع سودانی فەماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان سەرپەرشتی کۆبونەوەی دەوری ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی کرد.
لەبەشێکی کۆبونەوەکەدا تاوتوێی پرسی تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی رادستکردنی دۆسێی ئەمنی کراوە لە وەزارەتی بەرگریەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ، لەگەڵ بەردەوامبوون لە کاری چاودێریکردنی کاری ئەمنی و هەواڵگریەکان لەچوارچێوەی یەکخستنی ئەرک و بەرپرسیارییەکاندا.
پارێزگای کەرکوک یەکێکە لەو پارێزگایانەی کە لەدوای روداوەکانی 16ی ئیکتۆبەری ساڵی 2017ەوە دۆسێی ئەمنی بەدەستی سوپا و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانەوەیەو لە ئێستادا هەوڵەکان بەردەوامن بۆ رادەستکردنی تەواوی دۆسێی ئەمنی کەرکوک بەپۆلیسی خۆجێی.





