مبتز كركوك
plus4
پێش ٢ مانگ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی کەسێکی لە کەرکوک راگەیاند کە گێچەڵی بەهاوڵاتیان کردووە و خۆی بە کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان ناساندووە.

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ، دوای سکاڵای هاوڵاتییەک لە کەرکوک و بەپێی زانیارییەکەی وورد، توانیویان کەسێک دەستگیر بکەن کە خۆی وەکو کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان ناساندووە و داوای پارەی لەو هاوڵاتییە کردووە.