
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ مانگ
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەانی عێراق ڕایگەیاند: ئەم خانەنشینانە 12 مووچەیان بەیەکەوە بۆ خەرج دەکرێت.
سۆران عومەر دەڵێت: جێبەجێکردنی تەمەنی خانەنشینی لەتەمەنی 60 ساڵی، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراق کە بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ دەرچووە، لەڕۆژی 1ی (كانوونی دووەم)ی ئەمساڵەوە هەر فەرمانبەرێک تەمەنی گەشتبێتە 60 ساڵ خانەنشین دەکرێت.
ئاشکراشیدەکات کە پاداشتی کۆتایی خزمەتی پێدەدرێت کە 12 مووچەی تەواوە، بەجۆرێک گەر فەرمانبەرێک کۆی کۆتا مووچە کە وەریگرتووە ملیۆنێك بێت، ئەوا 12 ملیۆن دیناری بە یەک جار پێدەدرێت، بەمەرجێک فەرمانبەرەکە خزمەتی لە 25 ساڵ کەمتر نەبێت.