
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ مانگ
عەقید عامر نەریمان، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی كەركوك ڕایگەیاند: بەهەموو شێوەیەك هاتنە ژوورەوەی توك توك بۆ نێو پارێزگای كەركوك قەدەغەیە، گەر لەحاڵێكدا بەشێوەیەكی فەرمی تۆمار نەكرابێت و تابلۆی پێنەدرابیت.
وتیشی: ئەم بڕیارە بەهەمانشێوە ماتۆڕسكیلیش دەگرێتەوە، بەتایبەت ئەو ماتۆڕسكیلنەی تۆمار نەكراون، هەر بۆیە ڕێگە نادرێت ئەو توك توك و ماتۆڕسكیلانە بهێندرێنە نێو پارێزگای كەركوكەوە.