plus4
پێش ٢ ساڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ، بەهۆی کێشەی ئاژەڵ لەوەراندنەوە شەڕ لەنێوان دوو خێزانی دانشتووی گوندی داربەسەرەی ناحیەی قادرکەرەم رویداوە بەهۆیەوە گەنجێک بەناوی ( ئیسماعیل بێستوون ) کوژراوەو باوکی و شوانەکەیان کە عەرەبە بەسەختی بریندارن.
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی قادرکەرەم بە plus4ی راگەیاند: بکوژەکە ناوی ( ح.و ) فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.. هەردوولا لەهۆزی شێخانن و دانشتووی گوندەکەن.