مظلوم عبدى
plus4
پێش 3 مانگ

مەزڵۆم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دووپاتیکردەوە، هەسەدە نە چەک دادەنێت و نە هەڵیشدەوەشێتەوە.

مەزڵوم عەبدی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی عەرەبییە وتیشی، هەسەدە هەڵناوەشێتەوە بەڵکو خواستی ئەوەمان هەیە بچنە نێو سوپای داهاتووی سوریای دوای بەشار ئەسەد.

سەبارەت بەدانوستانەکانیش، هۆشداری ئەوەیدا کە رێگریکردن لە پرسی یەکگرتنی هێزەکان لەنێو وەزارەتی بەرگری کێشەو گرفتی زۆر بۆ سوریای نوێ دروستدەکات.