بايدم مالئاوايي
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 11 مانگ

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا وتاری ماڵئاوایی پێش رادەستکردنی دەسەڵاتی سەرۆکی ئەمریکا بە ترەمپ پێشکەش کرد.

 

بایدن شانازی بەوەوەکرد کە لەسەردەمی ئیدارەکەی ئەودا ئاگربەستی نێوان ئیسڕائیل و حــ.ــەماس راگەیەندراوەو ئەوەی بەدەستکەوت بۆ خۆی و ئیدارەکەی لەقەڵەمدا.

 

پاش وتارەکەشی ، بایدن باوەشی بە هاوسەرو نەوەکەی و هەروەها کەمالا هاریسی جێگریدا کرد.

 

بڕیارە رۆژی 20ی ئەم مانگە پرۆسەی ئاڵوگۆڕو دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەئەمریکا بەڕێوەبچێت ، بەوەش دۆناڵد ترەمپ دەبێتەوە سەرۆکی ئەمریکا.

 

شەوی رابردویش ترەمپ پێش ئەوەی بایدن ئاگربەستەکەی ئیسڕائیل و حــ.ــەماس ئاشکرابکات، لە توڕی کۆمەلایەتی X ئاگربەستەکەی راگەیاند و بەدەستکەوت بۆخۆی وەسفیکرد.