لاجء
plus4
پێش 3 هەفتە

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی بلۆمبێرگ، كییەر ستامەر؛ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لەگەڵ سودانی گفتوگۆ لەبارەی ناردنەوەی كۆچبەران دەكات و ئەمەش دەبێتە گرنگترین پرسی باسی نێوان هەردوولا.

كۆچبەرانی عێراق (12%) ڕێژەی كۆی ئەو كۆچبەرانە پێكدێنن روودەكەنە ئەو وڵاتە

ستامەر؛ سەرۆك وەزیرانی بریتانیا، بەنیازە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی ڕێككەوتنی گێڕانەوەی كۆچبەران بكات.

لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی "بلۆمبێرگی ئەمریكی بڵاویكردەوە: ستارمەر؛ ڕێگەگرتنی لەكۆچكردن بۆ وڵاتەكەی كردووەتە یەكێك لەگرنگترین كارە لەپێشینەكانی و هەوڵدەدات چارەسەری دۆسیەی هەزاران عێراقی بكات كە ساڵانە بەشێوەیەكی قاچاغ دەگەنە بریتانیا.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەسەرەتای ساڵی (2020)وە تا مانگی 9ی ساڵی ڕابردوو، نزیکەی 16 هەزارو 500 هاووڵاتیی عێراقی لەڕێی كەناڵی ئینگلیزەوە گەیشتووەنەتە بریتانیا، ئەوەش (12%)ی كۆی ئەو كۆچبەرانەیە کە لەو مایەوەدا ڕوویانكردووەتە بریتانیا.

ستارمەر پێش سەردانەكەی سودانی کە بڕیارە ئەمڕۆ بگاتە بریتانیا، لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: ڕێككەوتنەكەی نێوانمان هاوكار دەبێت بۆ بنبڕکردنی مۆدێلی قاچاغچێتی بەمرۆڤەوە.

پێشتریش، وەزیری ناوخۆی بریتانیا لەسەردانەكەیدا بۆ عێراق لەمانگی 11ی ساڵی ڕابردوو، بەڵێنیدا بەپێدانی پارە بە عێراق، بۆ هاوكاریكردنی لە قەڵاچۆكردنی قاچاغچییانی مرۆڤ.

له‌ساڵی 2023دا، عێراقییه‌كان پێنجه‌م زۆرترین نه‌ته‌وه‌یان لەبریتانیا پێكهێنا، له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2024یشدا، حه‌وته‌م زۆرترین نه‌ته‌وه‌ی ئەو وڵاتە بوون.