ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 هەفتە
هادی عامری؛ سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: بەم نزیکانە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر دەبێت.
هادی عامری؛ وتی: ساڵی 2024 كێشەی مووچەی هەرێم تاڕادەیەكی باش چارەسەركراوە، بەڵام لەئەمساڵدا كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەیەکجاری چارەسەر دەبێت.
عامری دەڵێت: هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق و هیچ كێشەیەك لەنێوان بەغداو هەرێمدا نەماوەو کێشەی نەوتی هەرێمیش بەم زووانە چارەسەر دەکرێت.
سەبارەت بە نەوتی كەركوكیش، عامری لەوەڵامی حکومەتی هەرێمدا ڕایگەیاند: قبوڵ ناكەین نەوتی هەرێم و كەركوك بەهاوبەشی لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەناردەی دەرەوە بكەین، چوونكە ئەوە دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵییە.
هادی عامری جەختیکردەوە کە نەوتی کەرکوک تەنها حکومەتی عێراق سەرپەرشتیی هەناردەکردنی دەکات و هیچ لایەنێکی تر بەشدار نابێت تیایدا، بەڵکو نەوتی هەرێمی کوردستانیشمان دەوێت تا بەپێی ڕێكارەكان ڕێككەوتنی نێوان هەردوولا مووچەو شایستە داراییەكان بدرێن بەهەرێم.