قاجاخ
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 هەفتە

عەتوان عەتوانی؛ سەرۆکی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆمەڵێک ڕاستیی سەبارەت بەمووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشکرا کرد:

 

🔸عەتوان عەتوانی: حکومەتی عێراق دەیەوێت هاووڵاتیان و مووچەخۆران لەناکۆکیی سیاسی دووربخاتەوە.

 

🔸عەتوان عەتوانی: بەغدا 11 تریلیۆن دیناری بۆ مووچە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە.

 

🔸عەتوان عەتوانی: لەئێستادا وەفدێکی هەرێم گەیشتوونەتە بەغدا بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی نەوت.

 

🔸عەتوان عەتوانی: وەزیری دارایی عێراق؛ دابینکردنی مووچەی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم پشتڕاستکردەوە.

 

🔸عەتوان عەتوانی: ئەو بڕە پارەیەی ڕەوانەی هەرێم کراوە، زیاترە لەپشکی بنەڕەتی خۆی کە بۆی تەرخانکراوە.

 

🔸عەتوان عەتوانی: لەئێستادا ئیرادەیەکی سیاسی هەیە بۆ نەهێشتنی قەیرانەکان لەگەڵ هەرێمدا.

 

🔸عەتوان عەتوانی: بەقاچاخ بردنی نەوت لەهەرێم، بەڕێژەی 280 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا بەردەوامە.

 

🔸عەتوان عەتوانی: ناکۆکی لەنێوان هەولێرو بەغدا هەیە لەسەر تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

 

🔸عەتوان عەتوانی: تەوتینکردن، دڵنیاییدەدات بەگەیشتنی مووچە بەفەرمانبەرانی هەرێم.

 

🔸عەتوان عەتوانی: سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا گرنگەو هیوادارین یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەردوولا.

 

🔸عەتوان عەتوانی: مووچە بەدڵنیاییەوە وەک خۆی دەمێنێتەوە، تەنانەت گەر نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 55 دۆلاریش داببەزێت.