ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 هەفتە
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە بەشداریکردنی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەکۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بڵاوکردەوە، دەڵێت: سەبارەت بەکێشەکانی ههولێرو بهغداد بڕیاره ههردوولا ئەمڕۆ كۆبوونهوهیهك ئهنجامبدهن.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، نێچیرڤان بارزانی ستایشی ڕۆڵی سهرۆك وهزیرانی کردووە لەچارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە: سەبارەت بەپرسی مووچ لهكۆبوونهوهكهدا جەختکراوەتەوە کەهیچ هەڵوێستێکی سیاسی لەپرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا نییه، جگە لەپرسە تەکنیکییەکان، ئهوهش دەکرێت لەڕێگەی دیالۆگ و لێكگەیشتنەوە، چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە، ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە.
دوێنێش هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەبەشداریی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغداد کۆبووەوە.