كؤبونةوة هاوبةيمانى دةولةت
plus4
پێش ساڵێک

ئەمشەو هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەبەغدا بەئامادەبونی زۆربەی سەرکردە سیاسییەکان کۆبوەوە، بەنوێنەرایەتی کوردیش بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ خالید شوانی بەشداربون، نێچیرڤان بارزانی و شاخەوان عەبدوڵا و بەنگین رێکانیش نوێنەرایەتی پارتیان دەکرد.

 

- لەکۆبونەوەکەدا لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن، بریتین لە:

 

- هیچ هەڵوێستێکی سیاسی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە نییەو کێشەکە تەنها هونەرییەو دەکرێت چارەسەر بکرێت لەڕێی لێکتێگەیشتنەوە دوور لە هەڵای راگەیەندنەکان.

 

- ئەمساڵ دوا ساڵی ئەم خولەی پەرلەمانەو بۆیە دەبێت هەموو لایەک سوربن لەسەر جێبەجێکردنی پابەندییەکانیان بەتایبەتی سەبارەت بەجێبەجێکردنی بەرنامەی حکومی.

 

- پشتیوانی خۆیان بۆ چاکسازییە ئیداریی ودارییەکانی حکومەتەکەی سودانی دووپاتکردەوە.