شامسوار
plus4
پێش 3 هەفتە

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ ڕایگەیاند: ئێمە هێزێكی گەورەین و خۆمان بە بەدیلی پارتی و یەكێتی دەزانین.

دوای ئەوەی سەردانی توركیای كردو لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا كۆبووەوەو ئەمەش دەنگدانەوەیەكی زۆری شەقامی كوردستانیی لێكەوتەوە، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌، لەپەیامێكی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند: بەڵێ‌ سەردانی توركیام كردووەو سەردانی تریش بۆ ئەو وڵاتە ئەنجامدەدەمەوە.

دەشڵێت: سەردانەكەم بۆ توركیا زۆرێكی ئاوس كردووە، كام حزبەش زۆر بەو سەردانەم نیگەران و دڵتەنگە، با سەری خۆی لەكام تاشە بەردەی زۆر گەورەیە بدات.

شاسوار عەبدولواحید لەو پەیامە ڤیدیۆییەدا دەڵێت: ئێمە هێزێكی گەورەین و خۆمان بە بەدیلی پارتی و یەكێتی دەزانین، پێشتریش دوو جار سەردانی ئێرانم كردووە.

سەرۆكەكەی نەوەی نوێ‌ دەڵێت: سەردانی توركیام كردووە، چوونكە وڵاتێكی زۆر گەورەو گرنگی ناوچەكەیە، جارێكی تریش دوپاتی دەكاتەوە كە بەڵێ‌ جارێكیتریش سەردانی توركیا دەكاتەوەو بەڕوونی و شانازییەوە دەڵێت: بەوپەڕی گەورەییەوە سەردانی توركیام كردووەو پەیوەندیشمان لەگەڵ حكومەتی ئەنقەرەدا زۆر زۆرباشە.