K9
plus4
پێش 3 ڕۆژ

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی مەدالیای ئازایەتی بەو سەگە دەبەخشێت کە شوێن سەرکردەکەی د١١عشی لەکەرکوک ئاشکرا کردو کوژرا.

دوای بۆردوومانێکی چڕی ناوچەیەکی حەمەین، دەزگای دژەتیرۆری عێراق و تیمێکی هاوپەیمانان رۆشتنە شوێنی بۆردوومانەکە بۆ دەرهێنانی تەرمی چەکدارەکان لەژێر دارو پەردووی حەشارگەکەدا، دەیانویست لەرێگەیەکی سەگێکی k9 شوێنی تەرمەکان ئاشکرا بکەن بەڵام یەکێک لەچەکدارەکان تەقەی لەسەگەکە کردو برینداریکرد.

ئەو کامێرایەی لەسەر سەگەکە بەسترابوو دیمەنی شەڕی سەگەکەو چەکدارەکەی لەتونێلەکەدا تۆمارکردو بڵاوکرایەوە و دەنگدانەوەی گەورەی لێکەوتەوە.

توانرا تەرمی شەش چەکدار دەربهێنرێت کە یەکێکیان جێگری والی کەرکوک بوو.