ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 هەفتە
یەکێتیی پیاوانی کوردستان، ئاماری توندوتیژییەکانی دژی پیاوانی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا 49 حاڵەتی دەرکردنی پیاوانی بەتەمەن لەماڵەوە تۆمارکراوە.
بەپێی ئامارەکەی یەکێتیی پیاوانی کوردستان، لەنێو ساڵی 2024دا، 63 پیاو لەلایەن ژنەکانیانەوە بەهاوکاری کەسانی تر کوژراون، 52 پیاوی بەتەمەنیش لەماڵەکانیان دەرکراون، ئەمە وێڕای 39 حاڵەتی ناپاکی هاوسەرگیری.
بەپێی ئامارەکەی یەکێتیی پیاوانی کوردستان، 11 پیاو توندوتیژیی جەستەییان بەرامبەر ئەنجامدراوە، وێڕای ئەوەش 239 حاڵەتی دەستوەردانی کەسوکار لەژیانی هاوسەرگیریدا هەبوون، 11 حاڵەتی گووشاری دەروونی و سێکسی و هەر لەنێو ساڵی 2024دا، 12 حاڵەتی دەستگرتن بەسەر مووچەی پیاوانیش تۆمارکراون.