کەناڵی پەنەما
plus4
پێش ڕۆژێک

خافێز مارتێنێز وەزیری دەرەوەی وڵاتی پەنەما لە وەڵامی هەڕەشەکانی  ترامپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکارایگەیاند : سەروەری وڵاتەکیان بۆ دانوستان نیە .

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی نوێی هەڵبژێردراوی ئەمریکا تا ئێستا چەند جارێک رایگەیاندوە کە لە کاتی دەستبەکاربونم وەک سەرۆکی ئەمریکا کاردەکەم بۆ گێڕانەوەی سەروەری ئەمریکا بە سەر کەناڵی پەپەنەما و وڵاتەکە کە رێڕەوێکی گرنگ و شادەماری بازرگانی ئەمریکایە بە جۆرێک لە ٧٤ ٪ کەل وپەلی بازرگانی ئەمریکا لەو کەناڵەوە تێدەپەڕێت .

وتیشی سەرۆکی وڵاتمان رەتی دەکاتەوە بە هیچ شیوەیەک گفتوگۆ لە ترامپ بکات لە سەرچۆنێتی بەڕێوەبردنی کەناڵەکە و دەست تێوەردانێکدەرەکی ، وە رەتیکرگەوە کە چین دەوری هەبێت لەو بەڕێوەبەدنی ئەوکەناڵە

کەناڵی پەنەما پاش دروستکردنی لەلایەن ئمریکاوە  لە ساڵی ١٩١٤ وە بە فەرمی کراوەتەوە بۆ هاتۆچۆی کەشتیە بازرگانیەکان ،لە ٣١ کانونی دووەم ساڵی ١٩٩٩ کەناڵەکە رادەستی پەنەما کراوەتەوە بە پێی پەیماننامەیەک کە لە ساڵی ١٩٧٧ لە نێوان جێمی کارتەری سەرۆکی کۆچکردوی ئەمریکا و عومەر تۆریخۆسەوە سەرۆکی پەنەما واژوکراوە