
plus4
پێش 3 مانگ
شەوی رابردوو لەبەغدا "هاوپەیمانی سەركردایەتی یەكگرتووی سونە" لەژمارەیەك كەسایەتی و هێزی سیاسی عێراق پێكهێنرا.
بەپێی بەیاننامەیەكی هاوپەیمانی سیادە كە خەمیس خەنجەر سەركردایەتی دەكات، هاوپەیمانێتێ نوێكەیان پێكهاتووە لە مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پەرلەمان، خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە، موسەنا سامەڕائی سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم، ئەحمەد جبوری ( ئەبو مازن ) سەرۆكی حزبی جەماهیر و زیاد جەنابی سەرۆكی كوتلەی موبادەرە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە دوای كۆبونەوەیەكی داخراوی سەركردە سیاسییە بەشداربوەكان، بڕیار لەپێكهێنانی هاوپەیمانێتییەكە دراوە.
رونشیكردووەتەوە، لەداهاتوودا بەرنامەی هاوپەیمانێتییە سیاسییەكەیان رادەگەیەنن، كە كار لەسەر پرسە سیاسی، یاسایی و مرۆییەكان دەكەن و داكۆكی لەپێكهاتەی عەرەبی سونە لەسەرتاسەری عێراق دەكەن بەدیاریكراویش لەپارێزگاكانی باكور و رۆژئاوای وەڵاتەكە.