plus4
پێش 4 هەفتە
کەمێک بەر لەئێستا، کۆبوونەوەی هەردوو وەفدی هاوبەشی تەکنیکیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەشاری هەولێر دەستیپێکرد.
کۆبوونەوەکە بۆ ئامادەکردنی بەرنامەیەکی هاوبەشە بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم، بۆ ئەو مەبەستەش وەفدی تەکنیکیی هاوبەشی یەکێتی و و پارتی، لەئێستادا لەبارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەهەولێر دەستیپێکرد.
وەفدی بریتین لە: (ڕێواز فایەق، ئامانج ڕەحیم و دەرباز کۆسرەت رەسووڵ).
لەبەرامبەردا وەفدی پارتی پێکهاتووە لەهەریەکە لە (پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح).
لەم کۆبوونەوەیەدا باس لەدابەشکردنی پۆستەکان ناکرێت، بەڵکوو مەبەست لێی ئامادەکردنی بەرنامەیەکی هاوبەشی پارتی و یەکێتییە بۆ کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمو ئەمەش دەبێته سێیەم کۆبوونەوەی هەردوو وەفدی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم.