ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 هەفتە
هونەر جەمال؛ وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لەدیدارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: لەبەغدا تەیف سامی لەبارەی مووچەی مانگی 12وە پێیوتوون: چارەسەری دەکەم، بەڵام کەمێک لەسەرم بووەستن، چوونکە کێشەی نەختینەمان هەیە.
جەختیشیکردەوە کە لەماوەیەکی نزیکدا بەمەبەستی دابینکردنی مووچەی مانگی 12 دەچنەوە بەغداو لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبنەوە.
دەشڵێت: لەساڵی 2024دا، عێراق بڕی 10 تریلیۆن و 752 ملیار دیناری بۆ هەرێم خەرجکردووە کە ئەم بڕە بەشێکی بۆ سندوقی خانەنشینی عێراق و سندوقی باج گێڕدراوەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: مانگانە لیستی مووچە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و هیچ مانگێك لە مانگێکی تر ناچێت، بەڵام لەئێستادا سەرجەم ئەو کەموکورتیانەی لە لیستەکاندا هەبوون و ئەو بییانووانەی عێراق هەیبوون، چارەسەرمانکردوون، هەمیشە چاوەڕێی داواکاری نوێ لەعێراق دەکەین و خۆمان بۆ ئامادەکردووە.
هونەر جەمال ڕوونیکردەوە کە 824 ملیار دینارمان لەپارەی ساڵی 2024 ماوە کە تائێستا عێراق نەیناردووە، بەمەش 441 ملیاری مووچەی مانگی 12 ماوە کە کورتهێنانەو، سوورین لەسەر بەدەستهێنانی ئەو مووچەیە بەم نزیکانە لەگەڵ بەغدا دابنیشین.