ماڵەکەی مام
plus4
پێش 4 هەفتە

شۆڕش خالد سەعید جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند : ئەو ماڵەی لە گەڕەکی مەزرەعە لە دیمەشقی پایتەختی سوریا چەکدارەکانی تەحریر شام چونەتە سەری و کلیلەکانیان بردوە خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ بنەماڵەی مام جەلال ، لە ساڵی ١٩٧٤ وە ئەو یەکەی نیشتەجێیەیان بۆ خۆیان کڕیوە ،بەڵام هێزەکانی سوریا پێیان وایە کاتی خۆی لە لایەن رژێمی ئەسەدەوە دراوە پێیان هەر بۆیە چونەتە سەری و کلیلەکانیان بردوە.

ووتیشی لە ڕێی وەزارەتی دەرەوەی عێراق و باڵوێزخانەوە لەسەر هێڵین لە گەڵ بەرپرسانی سوریا بۆ گێڕانەوەی کلێلەکان .وتیشی ماڵەکە دەستکاری نەکراوە شت ومەکەکەی زەرەری بەرنەکەوتوە .