ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ڕۆژێک
ئیمانوێل ماکرۆن؛ سه‌رۆكی فەره‌نسا ڕایگه‌یاند: دوای لەکارلابردنی بەشار ئەسەد، ڕۆژئاوا نابێت ساویلكانه له‌دەسەڵاتداره نوێیەکانی سوریا بڕوانێت.
ماکرۆن بەڵێنیشیدا کە هەرگیز پشت له‌شه‌ڕڤانانی ئازادی وه‌ك كورد ناكه‌ن و کورد لەسوریا بەتەنها جێناهێڵین.
ئیمانوێل ماکرۆن له‌وتارێكدا بۆ باڵیۆزانی وڵاته‌كه‌ی وتی: دەبێت گۆڕانی ڕژێم لەسوریا بەساویلكانه تەماشا نه‌کەین و پێویسته ڕۆژئاوا به‌ئاگابێت.
جەختیکردەوە کە فەرەنسا دەستبەرداری ئازادیخوازانی هاوشێوەی کورد نابێت، کەساڵانی پێشتر شەڕی گرووپە توندڕەوەکانیان كردووه لەسوریا.