بەرەی تورکمانی
plus4
پێش ڕۆژێک

لەدوای دروستبونی گرژییەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی نێو پرسەی بەرپرسی پیشوی لقی کەرکوکی جەبهەی تورکمانی و رێگریکردن لەبەشداریکردنی جێگری پارێزگاری کەرکوک، مەکتەبی سیاسی جەبهەی تورکمانی کە بەرێگرییەکە تۆمەتبار دەکرێت رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لەرونکردنەوەکەدا دەڵێت: مەکتەبی سیاسی جبهەی تورکمانی رێوڕەسم و بەخاک سپاردن و پرسەی قاسم قەزەنچی رێکخستووە بەلام هەڵسوکەوتی نا بەرپرسانەی و دروستکردنی کێشە بۆ پرسەکە جێی سەرسوڕمانە بەتایبەت کە بانگەشەی ئەوە دەکات گوایە رێگری کراوە بەشداری لەپرسەکە بکات.

جبهەی تورکمانی دەڵێت: نابێت پرسەکە ببێتە گۆرەپانی یەکلاکردنەوەی کێشەکان و خۆ سەپاندن.

مەکتەبی سیاسی داوای لێبۆردن لە کەسوکاری کۆچکردوو و خەڵکی کەرکوک دەکات بەهۆی رودانی ئەو هەلسوگەوتانەی رویانداوە.