ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 هەفتە
تۆڕی ئێران ئەنتەرناشیناڵ لەراپۆرتێكیدا ئامانجی سەردانەكەی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای پاسدارانی بۆ بەغدا ئاشكراكردووەو دەڵێت: قائانی لەگەڵ سودانی كۆبوەتەوەو ئاگاداری كردووەتەوە كە ئێران رێگری لەهیچ بڕیارێكی بەغدا لەبارەی چارەنوسی حەشدی شەعبی و گروپە چەكدارەكانی دیكەوە ناكات و رێز لەبڕیارەكانی عێراق دەگرێت.
هەروەك تۆڕی رویداد 24ی ئێرانی پشتراستیكردووەتەوە، تاران هیچ پەیوەندییەكی بە چارەنوسی حەشدی شەعبییەوە نییە و عێراق ئازادە ئەگەر هەڵیوەشێنێتەوەو لەگەڵ هێزە سەربازییەكانی تردا تێكەڵیان بكات.
بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵانە لەكاتێكدایە، سەرچاوە ئێرانییەكان رەتیانكردووەتەوە قائانی هیچ سەردانێكی بۆ عێراق ئەنجام دابێت و لەگەڵ هیچ بەرپرسێك كۆبوبێتەوە، بەتایبەت كە زیاتر لە 10 هەفتەیە ناوبراو هیچ چالاكییەكی لەمیدیاكان بڵاونەبوەتەوە.
بڕیارە رۆژی چوارشەممە 8ی كانونی دووەم، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەسەردانێكی فەرمی بچێتە تاران و لەگەڵ مەسعود پزیشكیان سەرۆكی ئەو وەلاتە كۆببێتەوە.