مووجه
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 مانگ

حکومەتی عێراق واژۆی لەسەر بڕێک پارە کرد بۆ مووچەی کۆتا مانگی ساڵی ڕابردووی مووچەخۆرانی هەرێم.

 

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەبەغداوە، ئەمڕۆ حکومەتی عێراق واژۆی لەسەر ناردنی زیاتر لە 264 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی هەرێم کردووە.

 

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، وەزارەتی دارایی عێراق، واژۆی لەسەر ناردنی بڕی 264 ملیارو 698 ملیۆن و 348 هەزار دینار کردووە بۆ مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

 

ئەمە لەکاتێکدایە هەرێم چاوەڕوانی بڕێکی زۆر زیاتر لەو پارەیە دەکات تا مووچەی مانگی 12ی پێبدات.

 

فازڵ نەبی؛ بریکاری وەزیری پێشووی دارایی عێراقیش، لەدیدارێکی تەلەفزیۆنیدا بەڕوونی وتی: بەغدا ئامادە نییە هیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی مانگی 12 ڕەوانەی هەرێم بکات.