
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 3 مانگ
ئەمڕۆ لەئەنجامی شەڕێکی دەستەو یەخەی چەکداری لەنێوان کۆمەڵێک خوێندکاری زانکۆی ئەلئیسرا لەناوەڕاستی بەغدا، چەندین خوێندکار برینداربوون.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند: لەئەنجامی دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوان کۆمەڵێک خوێندکار لەنێو زانکۆی ئەلئیسرا کە زانکۆیەکی ئەهلییە لەشاری بەغدا دروستبووەو پاشان شەڕەکە تەشەنەی سەندووە.
بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە: شەڕەکە تەنها لەچوارچێوەی شەق و بۆکسدا نەماوەتەوە، بەڵکو کار گەیشتووەتە ئەوەی یەکێک لەو خوێندکارانە چـ.ـەکی جۆری دەمـ.ـانچـ.ـە بەکاربهێنێت و تەقە بەڕووی
خوێنکارەکانی تر بکات .
وتیشی: هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکەو سێ کەس لەکەسانی شەڕکەر دەستگیرکردووەو یەکێک لەوانەش تەقەکەرەکەیەو دەستیش بەسەر چـ.ـەکەکەیدا گیراوە.
بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە، لەئەنجامی شەڕەکەدا، چوار خوێندکار برینداربوون کە برینی قورس و سووکیشیان تێدایە.