مؤبايل
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش مانگێک

بەگومانی ئەنجامدانی گەندەڵی تیایدا، پرۆژەی تۆمارکردنی ئەو مۆبایلانەی هاوردەی عێراق دەکرێن، لەلایەن لیژنەی فەرمانی پەرلەمانی بڕیاری ڕاگیرا.

 

لەوبارەیەوە کاروان یاروەیس؛ ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: پرۆژەی سیستمی تۆمارکردنی مۆبایل لەلایەن دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقەوە دراوە بەکۆمپانیایەک.

 

وتیشی: بەپێی ئەو پرۆژەیە لەمەودوا هەرجۆرە مۆبایل و ئامێریکی پەیوەندیکردن هاوردە بکرێت، بەکۆدێک تۆماردەکرێت و هەر مۆبایلێک تۆمار نەکرێت، لەکارکردن ڕادەگیرێت.

 

ڕوونیشیکردەوە: هەر کەسێکی بیانی یا گەشتیارێک بێتە عێراقەوە، پێویستە مۆبایلەکەی تۆماربکرێت، ئەو مۆبایلانەی پێش دەستبەکاربوونی ئەو سیستمە هاتوونەتە نێو عێراقەوەو ئێستا بەکاردەهێنرێن، بەپێی کۆدێک تۆماردەکرێن بێ هیچ بەرامبەرێک.

 

بۆ ئەو مەبەستەش پەرلەمانتاران گومانیان لەبوونی گەندەڵی لەپێدانی پرۆژەکە بەکۆمپانیاو هەبووە، بەوەی ببنە مەترسی لەبوواری ئەمنیدا، بۆیە پرۆژەکە ڕاگیرا.