plus4
پێش مانگێک
كۆميسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە نوسراوی ژماری ( ٣٣٣ ) كە ڕۆژی ٢٤ی مانگی ١٢ ی ٢٠٢٤ دەرچوە بە واژۆی بەرپرسی بەشی كارگێڕی و یاسایی کۆمیسیۆن رایگەیاند : دانا ئەحمەد مەجید شاسوار تۆمەتبارێکی هەڵهاتوە و سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی شەش ساڵ بەسەردا سەپێنراوە، بەپێی بڕگەکانی ماددەی ٣٤٠ لە یاسای سزادانی عێراقی لە بڕیاری باڵادەستی کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان عێراقەوە دەرچوە .
کۆمیسیۆن راشتگەیاند کە بەڕێوبەرایەتیەکەمان هیچ دەستلەکارکێشانەوەیەکی لە ڕێکخەری گشتی گۆران یان هیچ ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی یان دەستەی سەرکردایەتی وەرنەگرتوەعومەری سەید عەلی رێکخەری گشتیە و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن دەسەڵاتی تەواویان هەیە، هەروەها دانا ئەحمەد مەجید تەنها وەک ڕێپێدراو لەلایەن ڕێکخەری گشتی حزبەوە پەسەندکرا، نەك وەك رێکخەری گشتی.